موجةة
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 7 مانگ

وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویکردەوە: کەمێک لەمەوبەر دواین گوژمەی مووچەی مانگی ئادار کە بڕەکەی ( ٣٩٠ ) ملیار دینار بوو لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

 

دەشڵێت: سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆرانی شارستانی و سەربازی دڵنیا دەکەینەوە کە پێش جەژن سەرجەمیان مووچەکانیان وەردەگرن بە پێی ئەو خشتەی مووچەیەی لەلایەن وەزارەتمانەوە ڕاگەیەنراوە.