plus4
پێش 7 مانگ
لەخانویەکی پشت چێشتخانەی سەیید لەگەڕەکی شۆرجە کە دەکاتە جینگڵاوە، دزییەکی گەورە دەکرێت و لەمالەکەدا 54 ملیۆن دینار و 40 هەزار دۆلار دەدزرێت.
کاتژمێر 12ی شەو پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ئازادی لەروداوەکە ئاگادار دەکرێتەوە و لێکۆڵینەوە دەستپێدەکات.
خێزانەکە کورد بونە و بەهۆی ئەوەی نەخۆشیان هەبوە، هەمویان لەنەخۆشخانە بونە و ماڵیان چۆڵکردبوو.
دزەکە بەشێوەیەکی زیرەکانە دزێتێکەی ئەنجامدابوو، تەنانەت نەیهێشتبوو شوێن پەنجەی جێبمێنێت و هاردی کامێرای چاودێری ماڵەکەشی بردبوو کە دواتر لەنێو گۆرستانەکەی ئەبو عولک دۆزراوەتەوە.
بەشی کامێرای چاودێری نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ئازادی رۆڵێکی گەورەی لەدۆزینەوەی تۆمەتبارەکەدا هەبووە کە تا کاتژمێر 3ی بەرەبەیان بەردەوام بونە تاوەکو گەیشتوون بە ناسنامەی تۆمەتبارەکە.
دواتر هێزێک دەچێتە سەری و دەستگیری دەکەن و دەستیش بەسەر پارە دزراوەکەدا دەگرن.. دزەکە خەڵکی دیالەیە و نیشتەجێی شاری کەرکوک بووە.
پێویستە ئەو حەقیقەتە بزانن کە بەرۆژ و شەو کەسانێک لەسەرانسەری کەرکوکدا خەویان لەچاوی خۆیان زڕاندووە و خۆیان خستووەتە مەترسییەوە لەپێناو سەقامگیری و پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتیان.