plus4
پێش 7 مانگ
رزگار حاجی حەمە لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی هەڵوێستی حزبەکەی سەبارت بەهەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان راگەیاند.
لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی: لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانداین لە وادەی خۆیدا.
لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی: وەکو یەکێتی دەیانەوێت هەڵبژاردن لەو ماوەیەی کە لەلایەن سەرۆکی هەرێم و کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عيراق دیاریکراوە بەڕێوەبجێت.
رزگار حاجی حەمە: بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ دواخستنی وادەی هەڵبژاردن نین و پێمان خۆشە هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بەشداری لە هەڵبژاردنەکەدا بکەن .