
plus4
پێش ساڵێک
بڕیاره سەرەتای ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق تاوتوێی سکاڵایەک بكات كه تایبهته به ناچارکردنی هەرێم بۆ جێبەجێکردنی بڕیارێکی حکومەتی بهغدا كه تیایدا داوای لهههرێم كردووه تاڕۆژی 30 ی حوزەیرانی ئەمساڵ کەمپی ئاوارەکان لەهەرێم دابخات.
بەپێی خشتهی كاری دادگاكه، ڕۆژی یەکشەممە 31ی ئاداری 2024، یەکەم دانیشتنی دادگای فیدراڵی تایبهت دهبێت بهتاوتوێکردنی سکاڵایەک کە دەرحەق بە هەرێم تۆمارکراوە.
سکاڵاکە لەلایەن ئیڤان فایەق، وەزیری کۆچ و کۆچبەران لەدژی هەریەک لەسەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە.
لەسکاڵاکەدا داواکراوە وەزیری ناوخۆو بەرپرسانی هەرێم ناچاربکرێن بڕیاری ژمارە 24007 ی ساڵی 2024ی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق جێبهجێبكهن کە تایبەتە بەگەڕاندنەوەی ئاوارەکانی لەهەرێم بۆ شوێنەکانی خۆیان و داخستنی سەرجەم کەمپی ئاوارەکانی لەهەرێم.