plus4
پێش ٢ ساڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی عێراق لەبارەی یەكخستنەوەی تابلۆی ئۆتۆمبێل رونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە.
لەرونكردنەوەكەدا دەڵێت: یەكخستنەوەی تابلۆ هەموو پارێزگاكانی عێراق بەهەرێمی كوردستانەوە دەگرێتەوە، بەغدا سەرقاڵی گرێبەستە لەو بارەیەوە بەڵام هەرێمی كوردستان گرێبەستەكەی تەواوكردووە و دەستی بە دەركردنی تابلۆ كردووە.
دەشڵێت: لەرێوشوێنەكاندا جیاوازی لەنێوان هەرێم و بەغدا هەیە، ئەوان تابلۆكانیان لەدەرەوە كڕیوە و بەغدا گرێبەستی كردووە لەگەڵ كۆمپانیایەكی بەرهەمهێنەر كە تابلۆكان لەنێوخۆدا دروست بكات.
گۆڕێنی تابلۆی ئۆتۆمبێل لەعێراق لەسەر بنەمای رێكەوتننامەیەكی نێودەوڵەتیە كە لە ساڵی 2016وە بوەتە ئەندام تێیدا.
هاتووچۆی هەولێر دهستی بهكاركردن بە سیستمی نوێی یەكخستنی تابلۆكان كردووە و ئەمڕۆیش یەكەم تابلۆی نوێی دابەشكرد.