ئیخلاس
plus4
پێش 7 مانگ

ئیخڵاس دلێمی پەرلەمانتاری پارتی لە بەغدا ڕایگەیاند: تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق بەهیچ شێوەیەک باوەڕی بە کۆدی هێزە ئەمنییەکانی هەرێم نییە.

دلێمی ئاشکرایدەکات کە تەیف سامی باوەڕی بە کۆدی هێزە ئەمنییەکانی هەرێم نییە، هەر بۆیە داوای لیستی ناوی هێزە ئەمنییەکانی لە هەرێم کردووە، تا بەپێی لیستی ناوەکان پارەی مووچەی هێزە ئەمنییەکانی هەرێم بنێرێت.

بەپێی ئەو خشتەیەی ئێوارەی ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویكردەوە، هەریەك لەوەزارەتەکانی پێشمەرگە، هێزەكانی 70 و 80، دیوانی وەزارەتی پێشمەرگەو لیواكان، ئەنجومەن و دەزگای ئاسایش، بەڕێوەبەرایەتیی دامودەزگا نەوتییەكان، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕەگەزنامە، هێزەكانی زێرەڤانی و بەرگری و فریاكەوتن و هەرسێ سەرۆكایەتییەكە ناویان لەنێو لیستی مووچەی مانگی شووباتدا نییە.