سۆران عومەر
plus4
پێش 7 مانگ

پەرلەمانتار سۆران عومەر ڕایگەیاند: لەپەیجی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک ڕایگەیاند: هەرچیتان وت لەماوەی ئەم ١٧ ڕۆژەدا وەک بەهانە بۆ دابەشنەکردنی مووچەی مانگی دوو هیچی وانەبوو، تەنها ئەتانەوێت بەدوو مانگ مووچەیەک بدرێت!

سۆران عومەر نووسیویەتی: لە ٨ی ئازار لیستی مووچەتان نارد دوا نیوەڕۆی پێنجشەمە بوو، وەزارەتی دارایی عێراق هەینی و شەممە دەوامی کردو لەیەکشەم (١١ ی ئازار) بڕی ٦٠٨ ملیار دینار خرایە سەر حسابی وەزارەتی دارایی هەرێم، بەڵام دابەشتاننەکرد.

دەشڵێت: ئێوە وتتان: دابەشکردنی ئەو پارەیەی بۆ مووچە هاتووە بەشی مووچە ناکات، داهاتی ناوخۆ بەش ناکات، وتتان: گەر پارەی هێزی سەربازی و ئەمنی نەیات، ئەو پارە وەرناگرین و دابەشی ناکەین، ئەمە جیاکاری و ناکۆکی ئەخاتە نێوان خەڵکی کوردسان، وتتان: ئەم جۆرە لەمووچە پێدانە قبووڵ ناکەین و ئەوەی پشتیوانی عێراق دەکات لەم بابەتەدا خائینە!

بەڵام نە پارەی سەربازی هات و نە ئەوانەی وتتان وابوو، تەنها ویستتان مووچە لەکاتی خۆیدا نەدەن!گەرنا، داهاتی مانگانەی ناوخۆی هەرێم (نەوتی و نانەوتی) لە ٦٠٠ ملیار زیاترە !

ئەمڕۆش لەپەرلەمان لەوەزیری دارایی تەیف سامیم پرسی: کەی مووچەی سەربازی هەرێم دەنێرن؟

ئەویش وتی: هەرێم لیستی نەناردووە، چی بۆ بنێرم؟ یانی چی سوپاو حەشدو هەواڵگری عێراق لیست ئەنێرن هەرێم ناینێرێت؟