ئەنجومەنی وەزیران
plus4
پێش 7 مانگ

پەرلەمانتار ئەسکەندەر وتووت؛ داواکارییەکی ئاراستەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە تا بڕی 100 دینار جەژنانە بدرێت بەسەرجەم خانەنشینانی عێراق.

لەلایەکی ترەوە ئەحمەد ئەسەدی وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق، داواکارییەکی داواکارییەکی ئاراستەی سوودانی کردووە بەمەبەستی پێدانی جەژنانە بەسەرجەم بەشداربووانی تۆڕی چاودێریی کۆمەڵایەتی (رعاية الاجتماعية).

بەپێی داواکارییەکەی ئەسەدی، داوا لە سوودانی کراوە ڕەزامەندی دەرببڕێت لەنێوان بڕی 50 هەزار بۆ 100 هەزار بدرێت بەهەر بەشداربوویەکی تۆڕەکە.

لەئێستاشدا پەرلەمانتارەکەو وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی، لەچاوەڕێی پەسەندکردنی داواکارییەکانیاندان لەلایەن سوودانییەوە.