حادثة ينگيجه
plus4
پێش ساڵێک

عەمید میقداد میری؛ وتەبێژی شانەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند: دوای ئەوەی چوار تاوانبار هاووڵاتییەکیان لەداقووق ڕفاندو لەشوێنێکی نادیار کوشتیان و لەنێو یەکێک لەزەوییە کشتوکاڵییەکانی قەزای داقووقی سەر بەپارێزگای کەرکوک شاردوویانەتەوە، هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی تاوانبارانی ڕووداوەکە دەستیپێکرد.

بۆ ئەو مەبەستە هێزەکانی نەهێشتنی تاوان لەکەرکوک دەستیانکرد بەگەڕان و بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری و تۆمارکردنی لێدوانی شایەتحاڵانی ڕووداوەکەو دوای بینینی کامێرای چاودێری، ژمارەی ئەو ئۆتۆمبێلەی کە تاوانەکەی ئەنجامداوە دۆزرایەوە.

لەئۆپەراسیۆنێکدا چوار تاوانباری سەرەکیی ئەنجامدەری تاوانەکە دەستگیرکران و دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوە.

بەپێی وتەی پۆلیس: تاوانەکە لەئەنجامی بوونی کێشەی کۆمەڵایەتی لەنێوانیان بووە، لەئێستادا هەرچوار تاوانبارەکە بەپێی ماددەی 406/31 ڕاگیراون.

پێشتریش plus4 زانیاریی وردی سەبارەت بەچۆنیەتیی ئەنجامدانی ڕووداوەکە خستبووە ڕوو