دەست گیرکردن
plus4
پێش 7 مانگ

بەسەرپەرشتی فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک و دوای بەدواداچوونی بەڕێوەبەرانی باری شارستانی و پاسپۆرت و نشینگەی کەرکوک، تیمێک بەسەرۆکایەتیی بەڕێوەبەری بەشی نشینگەی کەرکوک و تیمێک لەدەزگای هەواڵگریی نیشتمانی عێراق پێکهێنرا.

دوای بەدواداچوونی ورد، (11) سەرپێچیکار دەستگیرکران کە (6) کەسیان بەڕەچەڵەک پاکستانین، و (5) کەسی تریشیان هیندین و بەشێوەیەکی نایاسایی هاتوونەتە نێو شاری کەرکوکەوە.

دوای دەستگیرکردنیان و تەواوکردنی ڕێکارەکان، بۆ بەئەنجام گەیاندنیان بەسزای سەرپێچییەکانیان، ڕەوانەی لای دادوەر کران.