کۆپرلو
plus4
پێش 7 مانگ

ئەحمەد رەمزی کۆپرلوو ئەندامی لیستی بەرەی تورکمانی لەئەنجومەنی پارێزگەی کەرکوک لەگرتویەکی ڤیدیۆییدا بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ تووشی شۆک بوە کاتێک بینیوێتی کلیلی ژورەکەی لەدیوانی ئەنجومەنی پارێزگە گۆڕدراوە.

دەشڵێت، ئەوانەی ئەم کارەیان کردووە دەیانەوێت خزمەتی خەڵک نەکەین و ئەنجومەنی پارێزگە هەڵوەشێتەوەو دۆخە هەر وەک ئێستا بمێنێتەوە.

کۆپرلوو داوا لەسەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات فریای دۆخەکە بکەوێت چونکە کەرکوک لەبۆشایی ئیداریی و یاساییدایە.