plus4
پێش 7 مانگ
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند: داوایان لە وەزارەتی پەیوەندییەکان و دەستەی ڕاگەیاندن کردووە، نۆ یاریی ئەلیکترۆنی لەتەواوی عێراق قەدەغە بکرێت، لەوانەش یاریی پەبجی و بلو وەیڵ.
میقداد میری وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەمیانی لێدوانێکدا ئاشکرایکرد: بڕیاریانداوە ژمارەیەک لەیارییە ئەلیکترۆنییەکان قەدەغە بکەن، بەتایبەت پەبجی و بلو وەیڵ.
میری ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: ئەو یارییە ئەلیکترۆنییانە هۆکارن بۆ سپیکردنەوەو بردنە دەرەوەی سامانی نەتەوەیی و بڵاوکردنەوەی بیری توندووتیژی هەر بۆیە پێویستە قەدەغە بکرێن.