plus4
پێش 7 مانگ
سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرایدەکات: لەو لیستەی فەرمانبەرانی هەرێم کە وەزارەتی دارایی بۆ بەغدای ناردووە، گوومان لە 67 هەزار ناو هەیەو ناتوانرێت وردبینییان تێدا بکرێت.
سۆران عومەر وتیشی: ئەو لیستەی مووچەی وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ بەغدای ناردووە گرفتی تێدایە، بەڵام وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی فەرمانبەرانی ناردووە، کەچی حکومەتی هەرێم دەستی بەسەردا گرتووەو دابەشی ناکات.
ناوبراو دەشڵێت: ئەو ڕاپۆرتەی لەلایەن دیوانی چاودێریی دارایی هەرێم و عێراقەوە وردبینی تێدا کراوە، زانیاریی گووماناوی ئاشکرا بووەو لەو لیستەش کە بۆ مووچەی فەرمانبەران نێردراوە بۆ بەغدا، گوومان لەسەر 67 هەزار ناو هەیە کە ناوی دایکیان لە لیستەکەدا نییەو ناتوانرێت وردبینییان تێدا بکرێت، وەزارەتی دارایی عێراق داوای زانیاریی کردووە بەڵام پێیان نەدراوە.
لەکۆی ئەو 67 هەزار ناوەی گوومانیان لەسەرە، پتر لە 31 هەزاریان لەوەزارەتی خوێندنی باڵان و ئەوانەی تریش بەسەر وەزارەتەکانی تردا دابەشبوون.