کۆبونەوەی سودانی
plus4
پێش 7 مانگ

🔻 محەمەد شیاع سودانى و فراکسیۆنى یەکێتى لە پەرلەمانى عێراق کۆبونەوە

🔶نوسینگەی سەرۆک وەزیران لەراگەیەندراوی کۆبونەوەکە دەڵێت:

🔶 فراكسیۆنی یەكێتی داوای كرد پەلە بكرێ لە تەواوكردنی هەنگاوەكانی تر بۆ چارەسەركردنی ریشەیی كێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم.

🔶 داواشی كرد، پرۆسەی تەوتین و ئەژماری بانكی چارەسەر بكرێ

🔶 سەرۆك وەزیران: حكومەتەكەی خۆی بەرپرسیار دەزانێت لە دابینكردنی مووچە بۆ هەموو هاوڵاتیانی عێراق بەبێ جیاوازی.

🔶سەرۆک وەزیران دڵنیاییدا كێشەی مووچەی پێشمەرگە و هێزەكانی ناوخۆ و دەزگا ئەمنیەكان چارەسەركراوە.

🔶سەرۆک وەزیران: هەنگاوەكانیش بۆ تەوتینی مووچە و ئەژماری بانكی روو لەچارەسەرن

🔶سەرۆک وەزیران: بەگوێرەى بڕیارى دادگاى فیدراڵى دەستکراوە بە پارەدارکردنى حکومەتى هەرێمى کوردستان و هەردوو وەزارەتى دارایى عێراق و هەرێمى کوردستان لە کارەکانیان بەردەوامن بۆ بەبانکیکردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان.