ئاوات
plus4
پێش 7 مانگ

اوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و ئابووریی هه‌رێم له‌دیدارێكی میدیاییدا ڕایگه‌یاند: له‌ماوه‌ی ڕابردوودا له‌وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین لێكدانه‌وه‌ی جیاواز بووینه‌ته‌وه‌ كه‌ هه‌ندێكیان ناڕاست و پۆپۆلستین.

وتیشی: ئەو پارەیەی لە بەغداوە نێردراوە، وەک قومبەلەیەک وایەو کۆمەڵگە دابەشدەکات و بەغدا پارەی زیاتر لە 260 هەزار هێزی ئه‌منیی هەرێمی نەناردووە.

ڕاشیگەیاند: مانگانە 350 ملیار دینار داهاتی ناوخۆمان هەیە، ئیتر ناتوانین کورتهێنانی پینەو پەڕۆ بکەین و لەگەڵ بەغدا ڕێککەوتووین لیستی مووچەخۆرانی سەربازی و ئەمنیی هەرێم بە کۆد بنێرین تا پارەی مووچە بنێرن.

ئاوات شێخ جه‌ناب دەشڵێت: هەر پارەیەک چووبێتەسەر هەژماری بانکیی هەرێم، لەڕووی یاساییەوە هیچ کەسێک ناتوانێت بیکشێنێتەوە، ئەوەی وادەڵێت بۆ مەبەستی‌ شەخسی ئەو قسانە دەکات.

وتیشی: هیچ لایەنێک دژی دابەشکردنی مووچە نەبووەو بۆ دابەشکردنی مووچەی ئه‌م مانگه‌ش چاوەڕوانین بەغدا مووچەی هێزە ئەمنییەکان بنێرێت، سەرجەم کارەکانی ناردنی لیستی مووچەخۆرانیش بە ئەلیکترۆنی کراون و هەموو مانگێک بە یەک کلیک دەتوانین سەرجەم لیستەکانیان بۆ بنێرین.

لەکاتێکدا هێشتا مووچەى مانگی دوو دابەش نەکراوە، وەزیری دارایی دەڵێت: لیستى مووچەى مانگی سێمان ئامادەیەو بەزووترین کات مووچە دابەشدەکەین، گەر بەغدا تەواوی پارەکە بنێرێت، بەڵام میللەتێکمان هەیە، هەرچی دەڵێین بڕوای پێمان نییە.