دادوەر عەبدولرەحمن
plus4
پێش 7 مانگ

بەپێی هەواڵێکی میدیا عێراقییەکان، عەبدولڕەحمان زێباری ئەندامی دادگای فیدراڵیی عێراق، دوای ئەوەی لەڕۆژی (١٢)ی ئەم مانگە لەدادگای فیدراڵی کشایەوە، ڕەوانەی خانەنشینی کرا.

عەبدولڕەحمان زێباری ئەندامێکی كوردی دادگای فیدراڵیی عێراق بوو لەپشكی پارتی، بەپێی فەرمانەكان دەردەكەوێت بەر لەكشانەوەی، داوای خانەنشینی كردووە.

زێباری پێشتر هەڵوێستی خۆی لەبارەی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی عێراق سەبارەت بەهەرێم راگەیاندو بەوهۆیەوە كشایەوە، ئەوكات وتی: من نەمتوانی بەرگری لەمافەكانی هەرێم بكەم و هەندێك لەبڕیارەكانی دادگای فیدراڵی لەچوارچێوەی بڕیاری دادگا دەرچوون.

بەڵگەنامەکە لەڕۆژی ١٨ ی ئازار دەرچووەو لەنووسینگەی سەرۆکی دادگاوە بۆ سەرۆکایەتیی کۆمار نێردراوە.

بەپێی نووسراوێکی تریش، دادگای باڵای فیدراڵی داوای لەئەنجومەنی دادوەریی هەرێم کردووە جێگرەوەی حاکم عەبدولڕەحمان زێباری کاندید بکەن لەگەڵ یەکێکیتر وەک یەدەگ تا دایبمەزرێنن.

لەکۆی (۹) ئەندامی دادگای فیدراڵیی عێراق، تەنها دوو ئەندامیان كوردن کە یەکێکیان عەبدولڕەحمان زێباری بوو.