plus4
پێش ٢ ساڵ
لەدوای روماڵکردنی نیگەرانی پێشمەرگەکانی لیوای 20ی پێشمەرگە، دیلان غەفور پەرلەمانتاری یەکێتی لەکەرکوک پشتیوانی خۆی بۆ پێشمەرگەکان دەربڕی.. دەقی بەیاننامەکەی:
پشتیوانیی لە خۆپیشاندانی ئەمڕۆی پێشمەرگەکانی لیوای ٢٠ی وەزارەتی پێشمەرگە دەکەین کە مەشقیان پێکراوە بەمەبەستی پێکھێنانی لیوای ھاوبەش لە نێوان وەزارەتی بەرگری عێراق و وەزارەتی پێشمەرگە.
ئەو پێشمەرگە بەڕێزانە زیاتر لە شەش مانگە لە دوای راهێنانەکان تاوەکو ئێستا وەڵامیان نەدراوەتەوەو داوا دەکەن وەڵام بدرێنەوە و دابمەزرێن، تێگەیشتنی تەواومان بۆ داواکارییە ڕەواکەیان ھەیەو بە زووترین کات ھەنگاوی کرداریی دەنێین بۆ جێبەجێکردنی داواکەیان و لە نزیکەوە بەدواداچوونی بەردەواممان دەبێت بۆ ئەم دۆسیەیە.