دووبز
plus4
berî 3 salan

غازی فەیسە️ڵ فەرماندەی هێزی خۆبەخشی قەرەچوغ بە plus4ی راگەیاند: کاتژمێری نۆی ئەمشەو یەکشەممە، چەکدارانی داعش لەگوندی سارتکی ناحیەی سەرگەڕان هێرشیان کردە سەر فەوجی یەکی لیوای 96ی سوپای عێراق.

 

 

وتیشی، بەهۆی شەڕەکەوە سەربازێک کوژراوەو دووان بریندارن.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە لەئێستادا شەڕەکە کۆتایی هاتووەو هێزێکی زۆری سوپای عێراق گەیشتوونەتە شوێنی شەڕەکە.