plus4
پێش 8 مانگ
بەپێی زانیارییەکانی Plus4 بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایشی سلێمانی رۆڵی گەورەی لەهاوکاریکردنی هێزە ئەمنییەکانی کەرکوک هەبوە بۆ گەیشتن بەناسنامەی بکوژەکە.
کەمێک پێش ئێستا دەستگیرکردنی بکوژەکە لەشاری بەغدا راگەیەندرا.
بەوتەی پۆلیسی کەرکوک، تۆمەتبارەکە دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و هۆکارەکەی بۆ کێشەی کۆن گەڕاندووەتەوە.
مەعتەز جگە لەوەی کارمەندی پۆلیسی سەلاحەدین بوە، هاوکات کوڕی بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمان بێگ-بوو لەسنوری قەزای خورماتوو.
ئێوارەی رۆژی 12ی ئەم مانگە کاتێک بۆ بەرزکردنەوەی جۆزەی مەلیدە دەچێتە دەرەوە، کەسێک بەدەمانچە تەقەی لێدەکات و دەیکوژێت.