کێشەی موچە
plus4
پێش 8 مانگ

لیژنەی داریی پەرلەمانی عێراق:

داوا ده‌كه‌ین گوشار بخرێته‌ سه‌ر هه‌رێم تا په‌له‌ بكات لە به‌ئه‌لیكترۆنیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران

عه‌توان عه‌توانی سەۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئه‌مڕۆ دوای كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ته‌یف سامی،، له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان، رایگه‌یاند، "داوا ده‌كه‌ین گوشار بخرێته‌ سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی په‌له‌ بكات له‌پڕۆسه‌ی به‌ ئه‌لیكترۆنیكردنی موچه‌ی هه‌مو فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم هاوشێوه‌ی هه‌مو فه‌رمانبه‌رانی عێراق".

وتیشی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق مانگی داهاتو ناتوانێت موچه‌ رەوانەبکات چونكه‌ له‌به‌رده‌م دادگا به‌رپرس ده‌بێت

په‌یوه‌ست به‌ نه‌ناردنی موچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق رونیکردەوە، باسیان لەو پرسە نەکردووە و به‌شێك له‌ كێشه‌كان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌ و ئه‌گه‌ر بوترێت ئه‌و بابه‌ته‌ له‌ وه‌زاره‌تی دارایی عێراقه‌ نه‌خێر وانییه‌.