دارایی
plus4
پێش 8 مانگ

تەیف سامی: کار بە پرۆژەی هەژماری من ناکەین و بە ١٥ ڕۆژ کارتی بانکی بۆ موچەخۆران دەردەهێنین

تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند: وەک پێشتر بەڵینمان دابوو، ئێستاش دووپاتی دەکەمەوە کە لەماوەی تەنها 15 ڕۆژدا، هەژماری بانکی بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێم دەکەینەوە.

تەیف سامی وتیشی: ئێمە بەڵێنمان داوەو کارەکەی بەئەنجام دەگەیەنین، بەڵام گەر حکومەتی هەرێم هاوکارمان بێت لە زوو بەئەنجام گەیاندنی ئەم پرۆسەیە.

وەزیری دارایی عێراق دڵنیاییشی دا بە مووچە خۆرانی هەرێم کە بەهیچ شێوەیەک بۆ دابەشکردنی مووچە، کار بە پرۆژەی (هەژماری من) ناکەن، بەڵکو سەرجەم فەرمانبەران لەڕێگەی هەژماری بانکییەوە مووچە وەردەگرن.