kirkuk
plus4
پێش 8 مانگ

وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویکردەوە، لەبازگەی رمڵ-ی سنوری پارێزگەی کەرکوک دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا گیراوە کە شەش هاوڵاتی تێدابوە و هەڵگری ناسنامەی عەرەبی بونە.

ئاماژەی بەوەشداوە کە ئەو کەسانە مۆڵەتی فەرمی و مەرجی هاتنە ژورەوەو نیشتەجێبونیان نەبوە و ویستوویانە کەرکوک بۆ گەیشتن بە پارێزگەیەکی تر بەکاربهێنن.