ئەنجومەنی وەزیران
plus4
پێش 8 مانگ

🔶 ئەمڕۆ (چوارشەممە 13-3-2024) ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم کۆبوەوە.

🔶 وەزیری دارایی و ئابووری داوای پارەدارکردنی تەواوی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کردبوو ''بەبێ جیاوازیی بۆ مانگی شوباتی 2024 بە بڕی (949,813,146,170) ملیار دینار."

🔶 بەڵام وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ "تەنيا بڕی 569 ملیار و 219 ملیۆن دیناری تەمویل کردووە، کە دەکاتە رێژەی تەنيا (%59) لە کۆی گشتی مووچەی هەرێم، ئەمەش وا دەکات؛ کورتهێنان لە پێدانی مووچەی هەرێم بۆ مانگی شوبات دروست ببێت."

🔶 هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پڕۆژەی (هەژماری من)، لەمێژە دەستی کردووە بە پرۆسەی (توطين) لەژێر سەرپەرشتیی بانکی ناوەندیی عێراق."

🔶 ئەنجوومەنی وەزیران دەستخۆشیی لە وەزارەتی دارایی و ئابووری و شاندی دانوستانکاری بودجە بۆ کردووە ئەو رێکارانە.

🔶 ئەنجوومەنی وەزیران: نابێت هیچ لەم رێکارانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ، ببنە مایەی بێبەشکردنی مووچەخۆرانی هەرێم لە مووچەکانیان کە شایستەی دارایی خۆیانە و دەبێت هاوشێوەی مووچەخۆرانی ناوچەکانی دیکەی عێراق، مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێ.

🔶 پێویستە مووچەی تەواوی مووچەخۆرانی هەرێم خەرج بکرێت.

🔶 دەبێ مووچەخۆرانی هەرێم، لە ڕێگەی وەزارەتی دارایی هەرێم و (هەژماری من)ـەوە، مووچەی خۆیان وەربگرن.

🔶 پێویستە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیش، ئازاد بن کە لە چوارچێوەی (هەژماری من)ـدا، لە چ بانکێک حیساب بکەنەوە. کە ئێستا پێنج بانک بەشدارن لە پرۆژەکە و لە ماوەیەکی نزیکیشدا، چەندین بانکی دیکەش دەبنە بەشێک لە پرۆژەکە.