plus4
پێش 8 مانگ
رۆژی دووشەممە ١١ ئادار دیبلۆماتی پێشوی نەتەوەیەگرتوەکان جیاندۆمێنیکۆ بێکۆی ئیتاڵی کە داڕێژەرو رێکخەری گفتۆگۆکانی پرۆسەی راگرتنی شەری هەشت ساڵەی نێوان عێراق و ئێران بوولە ساڵی هەشتاکان، پاش ململانەیەکی زۆر لە گەڵ نەخۆشی لە تەمەنی ٧٥ ساڵی کۆچی دوایی کرد .
بیکۆ لە ساڵی ١٩٧٣ تا ١٩٩٢ وەک دیپلۆمات لە نەتەوەیەگرتوەکان کاری کردووە
بێکۆ لە نوسینەوەی یادەوەریەکانی لە دووتوێی کتێبێکدا بە ناونیشانی ( پیاوێك بە بێ چەک )باسی هەموو ئەو هەوڵانە دەکات کە ئەنجامی داون لە پێناو رازی کردنی هەردوو لایەنی شەڕکەر بۆ گفتوگۆی راستەوخۆ بە هاوکاری سوعودییەو چەند وڵاتێکی تر ، بێکۆ ئەوەشی ئاشکراکردوە کە وڵاتانی رۆژئاواو بە تایبەتێش ئەمریکاپێیان باشبو شەڕ بەردەوام بێت تا هێزی هەردوو وڵات ماندو و لاواز دەبێت .
هەروەها بێکۆ توانی سەرکەوتو بێت لە ئازاد کردنی ئەو بارمتە ئەوروپییانەی کە لە لایەن حزب اللە وە دەستبەسەر کرابون لە ساڵی ١٩٨٢.