plus4
پێش 8 مانگ
ەزیری ناوخۆی عێراق بەبۆنەی مانگی رەمەزانی پیرۆز، ژمارەیەک رێنمایی دەرکرد کە بریتین لە:
1/ خواردن بەشێوەی ئاشکرا و لەشوێنە گشتییەکاندا قەدەغەیە.
2/ هەموو فرۆشگەو کۆگەکانی خواردنەوە کحولییەکان تا کۆتایی مانگی رەمەزان دادەخرێن.
3/ ئەو چێشتخانەو کافتریایانەی مۆڵەتی فەرمیان وەرنەگرتووە بەرۆژ دادەخرێن تا دوای فتارکردن.
4/ لایەنە پەیوەندیدارەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ ئەرکیان جێبەجێکردنی ئەم بڕیارو رێنماییانەیە بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەت و حکومەتە خۆجێیەکان.
5/ سەرپێچیکار روبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی و دادوەریی دەبێتەوە.