plus4
پێش 8 مانگ
ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری کەرکوک - سەڵاحەدینی یەکێتی ئاشکرایکرد، لەدووەم کۆبونەوەی لایەنە سیاسییەکانی کەرکوک لەگەڵ سەرۆک وەزیران وادەی دوو هەفتە خرایە بەردەم هەمووان بۆ کۆبونەوە بەمەبەستی رێککەوتن لەسەر پێکهێنانی ئیدارەی کەرکوک.
وتیشی، لەم ماوەیە چەند کۆبونەوەیەکی دوو قۆڵی و سێ قۆڵی کراوە و لێک نزیکبونەوەی باش هەیە و ئومێدەوارین لەکۆبونەوەی سێیەم بگەیەنە رێککەوتن و بتوانین بەزوترین کات حکومەتی خۆجێی پێکبهێنین
ئاسۆ مامەند تەئکیدیکردەوە کە پۆستی پارێزگاری کەرکوک بەئیستیحقاقی یەکێتی دەزانن بەڵام باوەڕیان بەشەراکەت و بەشداری هەموو لایەنەکان هەیە.