plus4
پێش 8 مانگ
لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک وەزیران و ڕەزامەندیی وەزیری دارایی، شایستە مووچەی مووچە خۆران و چاودێریی کۆمەڵایەتی و خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی و شەهیدان و گرێبەست و شایستەی فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێم بۆ مانگی شووبات خەرج کرا.
دادگای فیدراڵیمان ئاگادار کردووەتەوە کە مووچەی مانگی ئازار دوای بە بانککردنی مووچە خۆران خەرج دەکرێت.
حکومەتی هەرێم لەڕووی یاسایی و چاودێرییەوە، بەرپرسە لەڕاستی و وردیی داتا و زانیارییەکان کە پێشکەش بە بەغدای کردووە.