رێبوار تەها
plus4
پێش 8 مانگ

راکان جبوری پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت، لەبڕیارەکەی پێشتری لەبارەی ناوهێنانی ئاوارەکان بە کەرکوک رەسەن پاشگەزبوەوە.

بەپێی نوسراوەکە کە ئەمڕۆ 11ی ئازار دەرچووە، راکان جبوری دەڵێت:" دوای گفتووگۆ لەگەڵ وەزیری کۆچ و کۆچبەران و نوێنەرانی پارێزگای کەرکوک، ئاگادارتان دەکەینەوە کە چاوپۆشی لە نوسراوی پێشتر بکەن تا راسپاردەی نوێ دەردەچێت."

لەو بارەیەوە رێبوار تەها سەرۆکی لیستی یەکێتیی لەئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لەرونکردنەوەیەکدا دەڵێت: پاش پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیڤان فایەق جابرو، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق و راکان جبوری، پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک ئەو بڕیارە راگیراوە و کاری پێی ناکرێت."

دەشڵێت: بڕیاری لەو جۆرە پێویستە بە راوێژ و گفتوگۆ و بەپێی رێکارە یاسایی و دەستوورییەکان بێت، ئەگەر نا بە دڵنیاییەوە بە هیچ جۆرێک کاری پێ ناکرێت و نا یاسایی و نا دەستوورییە.