فرهادد
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش ساڵێک

 

ئەمڕۆ دادگای كەركوك بۆ دوو رۆژی تر راگرتنی شێخ فەرهاد نوێنەری مانگرتووانی گەڕەكی عەرەفەی درێژكردەوە.
 
چەند رۆژێك لەمەوبەر شێخ فەرهاد دوای تێپەربونی بە وردبینی ئەمنی بازگەی چیمەن، بەهۆی ئەوەی داواكراوبوە دەستگیركرا و رادەستی بنكەی پۆلیسی عەرەفە كراوە.
 
كۆمپانیای نەوتی باكور فەرمانی دەستگیركردنی بۆ 40 خێزانی كوردی دانیشتووی ژمارەیەك لەخانوەكانی عەرەفە دەركردووە و دەیەوێت ناچار بە دەركردنیان بكات.