راکان
plus4
پێش 8 مانگ

بەپێی نووسراوێک کە ماوەی چەند ڕۆژێکە ڕاکان جبوری پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک دەریکردووە، فەرمانی بەسەرجەم دامودەزگاکانی کەرکوک کردووە لەئەمڕۆوە هیچ هاوردەیەک لەنێو کەرکوکدا نەماوەو ئەوەی هەیە خەڵکی ڕەسەنی کەرکوکن نابێت ناوی هاوردەیان لێبنرێت.

بەپێی نووسراوەکەی جبوری، تەواوی ئەوانەی لەکەرکوک نیشتەجێن، دانیشتووی ڕەسەنی کەرکوکن و سەرجەم بەڵگەنامەکانیان لەفەرمانگە فەرمییەکانی کەرکوکەوە دەرچووە، نابێت بەهیچ جۆرێک ناوی هاوردەیان لێبنرێت.

واتا تەواوی ئەو کەسانەی لەبنەڕەتدا خەڵکی شارو ناوچەکانی تری عێراقن و دانیشتووی کەرکوکن، ڕاکان جبوری بەهەر مەرامێک بێت، وەک خەڵکی ڕەسەنی کەرکوک ناوزەندی کردوون.

ئەمە لەکاتێکدایە بەپێی تازەترین داتای ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی، ۹۲ هەزارو ٦٤۰ هاوردەی ناوچەکانی خوارووی عێراق لەکەرکوک نیشتەجێن، کەچی پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک وەک خەڵکی ڕەسەنی شارەکە دەیانناسێنێت.