دەستگیر کردن
plus4
پێش 8 مانگ

سەرچاوەیەک لەپۆلیسی داقوق دەستگیرکردنی ئەو کەسەی راگەیاند کە ئێوارەی ئەمڕۆ لەگوندی عەبدووڵا غانمی داقوق، تەقەی لەباوک خۆی کرد و کوشتی.

بەوتەی سەرچاوەکە، دەستگیرکراوەکە ناوی ( م.م.س )ـــە تەمەنی 15 ساڵە و دانی بەوەداناوە کە لەگەڵ باوکی بوەتە شەڕی و بە چەکی کڵاشینکۆف تەقەی لێکردووەو بە دوو فیشەک کوشتووێتی.

کوژراوەکە ناوی ( مهند سلێمان وەلی )ـــە و تەمەنی 41 ساڶە و کارمەندی حکومەتی هەرێمە.

لەئێستادا کوڕەکەی بەماددەی 405 لەیاسای سزادان دەستگیرکراوە و دەستیشگیراوە بەسەر چەکەکەیدا.