
plus4
پێش ساڵێک
بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی دەستگیركردنی باندێكی سپیكردنەوەو دزەپێكردنی پارەی لەسنوری پارێزگای كەركوك راگەیاند.
ئاماژەی بۆ ئەوشكردووە ئەو باندە لەپێنج كەس پێكهاتون و لە بۆسەیەکدا لە گوندی قەرەتەپەی سەر بەپارێزگای كەركوك دەستگیركراون.
ئەوەشی خستوەتەڕوو لە لێكۆڵینەوەی سەرەتاییدا دانیان بەوەدا ناوە كە بەڵگەنامە فەرمییەكانیان لە هاوڵاتیان لەبەرامبەر بڕێك پارە وەرگرتووە و لەڕێیەوە هەژماری بانكیان كردوەتەوە بەمەبەستی سپیكردنەوەی پارەو دزپێكردنی بۆ دەرەوەی وڵات .