ئاگری نەورۆز
plus4
پێش 8 مانگ

ئەمڕۆ حزب و لایەنە سیاسییە کوردستانییەکانی كەركوك لەبارەگای مەڵبەندی دووی ڕێکخستنی کەرکوکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبوونەوە.

لەکۆبوونەوەکەدا تەواوی لایەنە کوردستانییەکانی بەشداربووی کۆبوونەوەکە، بڕیاریاندا ئێوارەی ڕۆژی (۲۰)ی ئەم مانگە، هەموو پێکەوە لەسەر قەڵای كەركوك، ئاگری نەورۆز دەكەینەوە.

هەر لەکۆبوونەوەکە، لایەنە کوردستانییەکان وێڕای بڕیاردانیان بە کردنەوەی ئاگری نەورۆز بەهاوبەشی، بەڵام ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد کە مەراسیمەکە تەنها کردنەوەی ئاگر دەبێت و ئاهەنگ ناگێڕن.