نوێنەری مانگرتوان
plus4
پێش 8 مانگ

فەرهاد بایز ناسراو بە شێخ فەرهاد، نوێنەری مانگرتووانی ناڕازیی گەڕەکی عەرەفە موسەیەجە، دوای ئەوەی لەلایەن کۆمپانیای نەوتەوە سکاڵای لەسەر تۆمارکرا، ئێوارەی ئەمڕۆ لەساتی تێپەڕبوونی بەبازگەی چیمەن، لەلایەن هێزەکانی بازگەکەوە دەستگیرکرا.

نوێنەرەکەی مانگرتووانی ناڕازیی گەڕەکی عەرەفەی کەرکوک کە ٤۰ ماڵن، لەلایەن کۆمپانیای نەوتەوە سکاڵای لەسە تۆمارکراوەو کۆمپانیای ناوبراو داوای چۆڵكردنی خانووه‌كانیان لێده‌كات.

فەرهاد بایز دوای ئەوەی دەگاتە بازگەی چیمەنی هێزە عێراقییەکان و ناوی لەکۆمپیوتەری بازگەکە هەیە، بەوەی ناوبراو سکاڵای لەدژ تۆمارکراوەو فەرمانی دەستگیرکردنیشی هەیە، بۆیە ڕاستەوخۆ لەلایەن هێزەکانی بازگەی چیمەنەوە دەستگیر دەکرێت و تائێستا نازانرێت بەرەو کوێ براوەو لەکوێ دەستبەسەرە.