بڕیاری دادگا
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 8 مانگ

سەرچاوەیەک لەوەزارەتى دارایی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد: لیستی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان گەیشتووەتە وەزارەتی دارایی هەرێم و دوایین وەزارەت کە لیستى مووچەى ئامادەکردووە وەزارەتى ناوخۆ بووە.

 

سەرچاوەکە وتیشی: لەئێستادا لیستى مووچەى سەرجەم فەرمانبەران و مووچە خۆرانى هەرێمى کوردستان ئامادەیە، تەنها کارێک کە ماوە بکرێت، ئەوەیە کە وەزارەتى دارایی هەرێم، بەنووسراوى فەرمى لیستەکە ئاراستەى وەزارەتى دارایی عێراق بکات.

 

سەرچاوەیەک لەوەزارەتی دارایى عێراقیش ئاشکرایکرد: هەر ئەمڕۆ لیستی مووچەی هەرێمیان پێدەگات و بێ گەڕانەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران دەستدەکرێت بەڕێکارەکانی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانى هەرێم.

 

سەرچاوەیەکیش لەبەغداوە ڕایگەیاند: ئەم هەفتەیە دەستدەکرێت بەدابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.