
plus4
پێش ساڵێک
هەواڵیکی گرنگ بۆ ئەوانەی موچەی ریعایەیان هەیە
وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی رایگەیاند، رۆژی یەکشەمەی داهاتوو دەستپێشخەری "عێراق ناسنامەمە" رادەگەیەنن.
ئەحمەد ئەسەدی سەرۆکی دەستەی چاودێری کۆمەڵایەتی رونیکردەوە، لەرێی دەستپێشخەرییەکەوە بێبەرامبەر کارتی نیشتیمان بۆ سودمەندبووانی تۆڕی چاودێری کۆمەڵاتیەتی (ریعایە) دەردەهێندرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ، لەرێی وەزارەتەوە پشتگیرییەک دەدرێت بەو کەسانەی موچەی تۆڕی چادێری کۆمەڵایەییان هەیە و لەهەموو تێچووی دەرکردنی کارتی نیشتیمان دەبەخشرێن و بەخۆڕایی بۆیان دەردەهێنن.