
plus4
پێش ساڵێک
سەعد مەتڵەبی ئەندانی هاوپەیمانی دەوڵەتی قانون رایگەیاند، بەنۆرەکردنی پۆستەکانی پارێزگارو سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بێ سودەو کاردانەوەی خراپ بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
وتیشی بەنۆرە وەرگرتنی پۆستەکان رەنگە ببێتە عورفێکی سیاسی و لەداهاتودا کاری پێبکرێت ئەمەش پێشهاتێکی خراپ و هەڵەیە.
رونیشیکردەوە، ئەو کەسەی لە نۆرەی دووەم دەبێتە پارێزگار رەنگە هەوڵبدات ئەوەی لە پێش ئەو کراوە هەڵیبوەشێنێتەوە و تێکی بدات کە ئەمەش بەزیان بۆ پارێزگاکە دەشکێتەوە.