plus4
پێش 8 مانگ
بڕیارە دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە 3ی ئادار، بەسەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، هاوپەیمانی ئیدارەی كەركوك كۆببێتەوە.
ئەمە یەكەم كۆبونەوەی " هاوپەیمانی ئیدارەی كەركوك"ـە لەدوای رێككەوتنی لایەنە براوەكانی پارێزگاكە بۆ پێكهێنانی.
هاوپەیمانێتییەكە لە هێزو لایەنە براوەكانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك پێكدێت كە بریتین لە ( یەكێتی، پارتی، هاوپەیمانی عەرەبی، قیادە، عروبە، بەرەی توركمانی و بابلیون )
بەپێی ئەو پێنج خاڵەی رۆژی 21ی شوبات هەموو لایەنەكانی كەركوك لەسەری رێككەوتن، پێویستە ئەمڕۆ هەر پێكهاتەیەك، روانگەو بەرچاوڕونی خۆی بۆ چۆنێتی چارەسەركردنی كێشەو قەیرانی پێكهێنانی ئیدارەی نوێی پارێزگاكە بخاتەڕوو.
راپۆرتی لایەنە براوەكان دەكرێنە بنەمای بەرنامەو پەیڕەوی "هاوپەیمانی ئیدارەی كەركوك" كە وەك مەرجەعێكی سیاسی دەبێت و هێڵە گشتییەكانی چۆنێتی بەڕێوەبەردنی شارەكە