موچەی فەرمانباران
plus4
پێش 8 مانگ

سەرچاوەیەک لەوەزارەتى دارایی هەرێم ڕایگەیاند: بەهۆى پشووەوە هەندێک فەرمانگە نەیانتوانیوە لیستى مووچە ئامادەبکەن، گەر سبەینێ یەکشەممە ئامادەکرا، ڕاستەوخۆ ڕەوانەی بەغدادى دەکەن.

سەرچاوەکە وتیشی: بانکەکانى ڕەشیدو ڕافیدەین باڵەخانەیان لەهەرێم هەیە، بەڵام بەهۆى ئەوەى بانکە حکومییەکان تێیاندا جێگیرکراون، ناتوانن بگەڕێنەوە ئەو بانکانە، گەرچى هەردوو بانکەکە بەفەرمى داواى باڵەخانەکانیان کردووە، بەڵام ڕەزامەندییان دەربڕیوە نووسینگە لەهەرێم بکەنەوە بۆ کردنەوەى هەژمارى بانکی بۆ مووچەخۆرانى هەرێم.

بڕیار ڕەشید ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراقیش ڕایگەیاند: ئەم هەفتەیە بەغدا پارە بۆ مووچەى مانگى شووباتى فەرمانبەرانى هەرێم دەخاتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم و دوای گەیشتنی، ڕاستەوخۆ دابەشدەکرێت.

بڕیار ڕەشید، وتیشی: نووسراوى لاری نەبوونى کردنەوەى لقەکانى بانکى ڕەشیدو ڕافیدەینمان وەرگرتووە، ئامادەن لەهەرێم لقەکانیان بکەنەوە.