ماڵی سونە
plus4
پێش 8 مانگ

دوای ئەوەی ئەمشەو سەرۆک و سەرکردەکانی ( سیادە ، عەزم و حەسم ) کۆبونەوەو "هاوپەیمانی زۆرینەی سونە "ـیان پێکهێنا بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان.

بەو هەنگاوەش حزبی تەقەدووم ـــیان بەسەرۆکایەتی محەمەد حەلبوسی لەوەرگرتنی پۆستەکە پەراوێزخست کە پێشتر بەپێی رێککەوتنەکانی پێشویان ئەو پۆستە شایستەی ئەوان بوو.

لەیەکەم کاردانەوەشدا حزبی تەقەدووم لەراگەیاندراوێکدا ئەو سێ لایەنەی بە کڕینی دەنگی پەرلەمانتارانی سونە تۆمەتبارکرد و دەڵێت : هیچ ساختەکارییەک ناتوانێت ئەو راستییە بگۆڕێت کە تەقەدووم نوێنەرایەتی زۆرینەی سونە دەکات