مبنى محافظة كركوك
plus4
پێش ساڵێک

بڕیارە سبەینێ یەکشەممە ئیئتیلافی ئیدارەدانی کەرکوک بەسەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی لەبەغداد کۆببێتەوە بەمەبەستی رێکەوتن لەسەر پێکهێنانی ئیدارەی نوێی پارێزگاکە .

بەپێی سەرچاوەیەکی ئاگاداریش ، بۆ کۆبونەوەکەی سبەینێ هەر پێکهاتەو کارنامەی خۆی بۆ شێوازی ئیدارەدانی پارێزگاکە دەخاتەڕوو ، پاشانیش تاوتوێی خاڵە ناکۆکاکانی نێو کارنامەکان دەکرێت.

پێشبینیش دەکرێت لەکۆبونەوەکەی سبەینێ لێکنزیکبونەوەی باش لەنێوان لایەنەکان دروست ببێت و گرێ کوێرەی کێشەی پێکنەهێنانی ئیدارەی پارێزگاکە بکرێتەوە.

لەکۆبونەوەی پێشوشدا بڕیاردرا لەسەر پێکهێنانی "ئیئتیلافی ئیدارەدانی کەرکوک" بەسەرۆکایەتی سودانی کە سەرجەم لایەنە براوەکانی پارێزگاکە لەخۆدەگرێت