گرژی وئاڵۆزی
plus4
پێش ساڵێک

لەبارەی گرژی و دەستدرێژییەکەی ئەمڕۆ بۆ سەر یانە کەرکوکییەکە، کاپتن دارا محەمەد راهێنەری یانەی خاک لەلێدوانێکدا ئاشکرایکرد و وتی: پێش یارییەکە چەند کەسێک لەئیدارەی یانەی کۆیە داوایانکرد یارییەکەیان پێ بفرۆشین بەڵام ئێمە رەتمانکردەوە.

وتیشی، دوای تەواوبونی یارییەکە بەئەنجامی یەکسانبون، بە هەزارو 500 کەسەوە هێرشکرایە سەر یاریزانێکی یانەکەمان کە بەرەچەڵەک ئێرانییە و دواتر لە خۆم درا و پاشان لوتی پزیشکی یانەکەیان شکاند.

بەوتەی دارا محەمەد کە پێشتر یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق بوە، دوای چارەسەرکردنیان لەنەخۆشخانەی فریاکەوتنی کۆیە، لەرێگەی هێزێکی زۆری ئاسایشەوە توانرا دەربازبکرێن و بگەنەوە کەرکوک.

راهێنەرەکەی یانەی خاک دەڵێت:" روداوەکەی ئەمڕۆ کارەسات بوو، نانیان لە زیادە ماوە لەژیان و هەرگیز قەرەبوی کەسایەتیان ناکرێتەوە."