وێستگەی بەنزین
plus4
پێش 8 مانگ

لقی کەرکوکی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان، شۆفێرانی نێو شاری کەرکوک ئاگادار دەکات کە لەمەولا جگە لەهەردوو وێستگەی (کەرکوک ئەلسەلام و شۆراو)، وێستگەی (ئەنوار)یش بەنزین لەجۆری محەسەنی حکومی بەسەر شۆفێراندا دابەشدەکات.

کۆمپانیای ناوبراو ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە وێستگەی (ئەنوار) دەکەوێتە سەر ڕێگەی فڕۆکەخانەی کەرکوک، نزیک پێشانگەکانی ئۆتۆمبێل و بازگەی حوزەیران، بەرامبەر پردی گەڕەکی حوزەیران.