plus4
پێش 8 مانگ
لەگەڵ فراوانبونی سەنتەری شاری کەرکوک بڕیاردرا بەکردنەوەی سێ بنکەی تری پۆلیس لەشارەکە و یەکێکیان لەگەڕەکی پەنجاعەلی دەبێت.
بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی هەواڵی plus4، وەزیری ناوخۆی عێراق لەسەر پێشنیازی فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک رەزامەندی لەسەر دامەزراندن و کردنەوەی ئەو سێ بنکەیە داوە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، یەکێک لەبنکەکان لەگەڕەکی پەنجاعەلی دەکرێتەوە، دوانەکەی دیکەش لەهەردوو گەڕەکی موسەڵا و راپەڕین ( قادسییە ).