راكان زةويي
PLUS4
پێش 8 مانگ

راکان جبوری پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت لەنوسراوێکدا چەند رێنماییەک لەبارەی دابەشکردنی زەوییەوە دەردەکات و ئاراستەی شارەوانی دەکات.

 

راکان جبوری تەئکید دەکاتەوە، تەرخانکردن و دابەشکردنی زەوی بەکەسوکاری شەهیدو زیندانی سیاسی تەنها لەرێگەی دەزگای شەهیدان و دەزگای زیندانیانی سیاسیی عێراقەوە دەبێت، ئەوەی بەرەچاوکردنی خاڵ زۆری و بەلیستیش ناوەکان ئاراستە بکرێت.

 

پارێزگاری بەوەکالەت، پێشکەشکردنی داواکاری کەسی و لەدەرەوەی لیستی بەکۆمەڵی فەرمانگەکان قەدەغە دەکات و دەڵێت:" تەرخانکردن و دابەشکردنی زەوی لەرێگەی لیستەوە دەبێت کە فەرمانگەکە ئاراستەیان بکات جا سەربازی بێت یا مەدەنی."