plus4
پێش 8 مانگ
دەستەی دەستپاکی فیدڕاڵی عێراق فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ پەرلەمانتارێکی پێشۆتری ئەنجومەنی نوێنەران دەرکردوە بەتۆمەتی خۆناساندنی وەکو پەرلەمانتارو ئاڕاستەکردنی نوسراوە بۆ فەرمانگە حکومییەکان وەکو ئەوەی تا ئێستاش پەرلەمانتاربێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ئەوە کەسە پەیوەندییەکانی و هەروەها خۆناساندنی وەکو پەرلەمانتار قۆستوەتەوە بۆ بەڤاچاغبردنی بەرهەمە نەوتییەکان و فرۆشتنیان ، بەڵام دەستەی دەستپاکی ناوی ئەو کەسەی ئاشکرا نەکردووە.