plus4
پێش 8 مانگ
سالار حاجی عەلی شاره‌زای بوواری كه‌شناسی و گەردوونناسی ڕایگه‌یاند: یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان ده‌كه‌وێته ڕۆژی ١٢ ی مانگی ئازاره‌وه، به‌و پێیه‌ش ڕۆژی ١٠ ی نیسان یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژی ڕه‌مه‌زانەو مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ ٢٩ ڕۆژه دەبێت.
سالار حاجی عەلی دەڵێت: بەپێی چەند لێکدانەوەیەکی شیکاری گەردوونناسی و زانستی، بۆ ئەمساڵ یەکەم ڕۆژی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان و جەژنی ڕەمەزان ڕۆژەکانیان بە بەڵگەی زانستی دیاری‌کرا.
ناوبراو دەڵێت: ئەمساڵ یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان لە ١٢ ی ئازار دەبێت، چوونکە
ڕۆژی ١٠ ی ئازار، لەکاتژمێر ١٢:٠٠ ی نیوه‌ڕۆ، مانگ نوێدەبێتەوەو بۆ ئێواره‌ش مانگ نابینرێت، بەڵام ڕۆژی ١١ ی ئازار، ئێواره‌کەی مانگ دەبینرێت، ڕۆژی ١٢ ی ئازاریش یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دەبێت.
ڕوونیشیکردەوە: لەبەر ئەوەی مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ ٢٩ ڕۆژە، ١٠ ی نیسان یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە، ڕۆژی ٨ ی نیسان، لەکاتژمێر ١٢:٢٠ خوله‌ك، دوای نوێژی خەوتنان مانگ نوێ دەبێتەوەو مانگ نابینرێت، بەڵام ئێوارەی ڕۆژی ۹ ی نیسان مانگ دەبینرێت و ڕۆژی دواتر، واتا ١٠ ی نیسان یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان.