لیستی موچەی
plus4
پێش 8 مانگ

پەرلەمانتار نه‌رمین مه‌عروف: ته‌یف سامی سێ ڕۆژە پێمدەڵێت: به‌حكومه‌تی هه‌رێم بڵێ به‌په‌له‌ لیستی موچه‌خۆرانم بۆ بنێرێن

پەرلەمانتار نه‌رمین مه‌عروف ڕایگەیاند: وه‌زیری دارایی عێراق وتی: ئه‌م مانگه‌ وەک مانگی ڕابردوو مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دەنێرین.

وتیشی: پێویسته‌ مووچە به‌نیشتمانی بكرێت و هه‌موو مووچه‌خۆرێك حیسابێكی بانكیی له‌بانكه‌ فیدراڵییه‌كان هەبێت، گەرنا ناتوانین له‌مانگی (سێ)وه‌ مووچه‌ بنێرم، ده‌بێت هه‌رێم په‌له‌بكات و له‌م مانگه‌دا، ڕێكاره‌كانی به‌نیشتمانیكردنی مووچه‌ ته‌واوبكات.

نەرمین مەعروف دەڵێت: وه‌زیری دارایی سێ ڕۆژە پەیوەندیم پێوە دەکات تا به‌حكومه‌تی هه‌رێم بڵێم به‌په‌له‌ لیستی موچه‌خۆران بنێرن بۆ بەغدا، به‌وه‌زیری داراییم وت، بانكه‌كانی ڕافیده‌ین و ڕه‌شید لقیان لەهەرێم نییه‌، ئایا ئه‌مه‌ نابێته‌ ڕێگر له‌جێبەجێکردنی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی.

ئەو وتی: ده‌بێت مووچه‌ له‌لقه‌كانی ئه‌و بانكانه‌ دابنرێت و دواتر ئه‌و بانكانه‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران حه‌واڵه‌بكه‌ن بۆ لقی ئه‌و بانكانه‌ی له‌هه‌رێمدا هه‌ن، تایف سامی لەکۆبوونەوەکە وتیشی: هه‌ر وه‌زاره‌تێك لیستی مووچه‌ی ئاماده‌بێت، ده‌توانێت ڕاسته‌وخۆ بۆمان بنێرێت تامووچه‌كه‌ی بۆ خه‌رجبكه‌ین.