تاوانبار
plus4
پێش 8 مانگ

بەسەرپەرشتیی فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک، تۆمەتباری سەرەکیی تەقەکردن لەناوچەیەکی نیشتەجێبوونی گەڕەکی ڕەحیم ئاوا دەستگیرکرا.

دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو ڕووداوێکی تەقەکردن لەیەکێک لەناوچەکانی نیشتەجێبوونی سەنتەری شاری کەرکوک ڕوویدا کە دوو کەس بە ماتۆڕسکیلێکەوە ئەنجامیاندا، مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی ڕەحیم ئاوا یەکێک لەتۆمەتبارە سەرەکییەکانی ڕووداوی تەقەکردنەکەی دەستگیرکرد.

دوای دەستگیرکردنی، دەرکەوتووە کە ئەو تۆمەتبارە بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەرەو لەکاتی دەستگیرکردنیشیدا، تەقەی لەهێزەکە کردووەو یەکێک پۆلیسەکانی بنکەی پۆلیسی ڕەحیم ئاوای بریندارکردووە.

پۆلیس ئاشکرایدەکات کە تۆمەتبارەکە لەکاتی دەستگیرکردنیشیدا لەژێر کاریگەریی ماددەی هۆشبەردا بووە، هەوڵەکان بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباری دووەم بەردەوامە.