Plus4
berî 3 saet
بەڕێوەبەری دەستپاکی کەرکوک گۆڕدرا
بەپێی زانیارییەکانی plus4، کەسێک بەناوی (محەمەد مەحجوب) وەک بەڕێوەبەری نوێی دەستپاکی کەرکوک دانراوە لەجێی (ئەردەم ماهر).
هەر بەپێی ئەو زانیاریانە، فەرمانی کارگێڕی بۆ گۆڕانکارییە لەبەغدا دەرچووە بەڵام هێشتا نەگەیشتووەتە کەرکوک.
محەمەد مەحجوب کە بوەتە بەڕێوەبەری نوێی نوسینگەی لێکۆڵینەوەی کەرکوکی دەستپاکی، خەڵکی حەویجەیە.
پێشتر فەرمانبەر بوە لەدەستپاکی کەرکوک و دواتر گواستراوەتەوە بۆ دەستپاکی تکریت.




